کوردستانی
"دەبێت بۆ دەسکێک کەرەوز لە وڵاتان بپاڕێینەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی کشتوکاڵ و بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هۆشداری دەدات و مەترسی خۆی لەبارەی دۆخەکەوە دەخاتەروو.
عەبدولستار مەجید سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو "هەرێمی کوردستان ئێستا لە کێشەیەکی گەورەی کەمئاویدایە، لێدانی بیر بەگشتی و بیرە نایاساییەکان، کێشەکەیان گەورەترکردووە و ئاستی ئاوی ژێرزەوی زۆر دابەزیوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "کەرتی کشتوکاڵ و جوتیاران بەگشتی لە قەیرانی گەورەدان، یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە یەکە ئیدارییەکان زەوییە کشتوکاڵییەکان دەدەن بە کۆمپانیاکان بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون، یان پرۆژەی ناکشتوکاڵی، لەکاتێکدا بەپێی یاسا نابێت هیچ زەوییەکی کشتوکاڵی بۆ پرۆژەی ناکشتوکاڵی بەکاربهێنرێت".
مەرسی خۆشی نەشاردەوە و وتی "ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت لە داهاتوودا کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان ناکرێت و دەبێت بۆ دەسکێک کەرەوز لە وڵاتان بپاڕێینەوە".
ب.م
بیروڕا



