کوردستانی
رێنمایی نوێ لەبارەی خوێندنی تایبەت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی سەبارەت بە کردنەوەی ناوەندی خوێندنی ناحکومی بڵاوکردەوە.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە نوێترین رێنماییدا، ئاماژەی بەوەکردووە بۆ دامه‌زراندنی باخچه‌ی منداڵان، قوتابخانه و خوێنگه و په‌یمانگه‌ی ناحكومی ده‌بێت ئامانجیان بێت بواری نوێی زیاتر بۆ په‌روه‌رده و فێركردن بڕه‌خسێنن وێڕای تواناكانی حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و یارمه‌تیدان و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی پرۆسه‌ی خوێندن و فێركردنی نیشتمانی.
لە رێنماییەکەدا هاتووە "ده‌بێت سیستمی ئه‌زموونه گشتیه‌كان و پرۆگرامێكی خوێندنی نێوده‌وڵه‌تی فێركاری جیهانی پێشكه‌وتویان تێدا پیاده بكرێت".
لە رێنماییەکەدا هاتووە "ده‌بێت سیستمی ئه‌زموونه گشتیه‌كان و پرۆگرامێكی خوێندنی نێوده‌وڵه‌تی فێركاری جیهانی پێشكه‌وتویان تێدا پیاده بكرێت".
جەختیشکراوەتەوە "مۆڵه‌ت به‌هیچ حزب و رێكخستنێكی سیاسی یان ئایینی نادرێت، دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی ناحكومی دابمه‌زرێنێت".
سەبارەت بە رسوماتی کردنەوەی هەریەک لەو ناوەندانەی باسکراون، روونکراوەتەوە "بۆ مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی باخچه‌ی ساوایان دوو ملیۆن دینار، قۆناغی بنه‌ڕه‌تی 12 ملیۆن دینار، قۆناغی ئاماده‌یی ئه‌كادیمی و وێژه‌یی 10 ملیۆن دینار، قۆناغی ئاماده‌یی پیشه‌یی دوو ملیۆن دیناری عێراقی بۆ گشت ئاماده‌ییه‌ك به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ كردنه‌وه‌ی قۆناغی په‌یمانگه 12 ملیۆن دینار و دوو ملیۆن دیناریش بۆ هه‌ر به‌شێكی نوێ وه‌رده‌گیرێت.
بیروڕا



