کوردستانی
لە جۆرجیاوە هاتبوون و لە دهۆک زیاتر لە دوو ملیۆن 600 هەزار دۆلاریان دزی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، بڕێكی زۆر له‌و پاره‌یه‌ی كه له‌ماڵی بازرگانێكی شاری دهۆك دزرابوو، دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌و دوو كه‌سه‌شی كرده‌وه‌كانیان ئه‌نجامدابوو به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵهاتوون.
ئەمڕۆ دووشەممە عه‌مید فه‌خری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی زانیاریمان پێگه‌یشت كه له‌ماڵێك دزی كراوه، دوای به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت كه دوو كه‌س دزیه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و هه‌ردووكیان خه‌ڵكی جۆرجیان، له رۆژی 31ی ئابی 2021 له‌جۆرجیاوه به‌مه‌به‌ستی ئه‌و دزیكردنه هاتوونه‌ته دهۆك، كه یه‌كێكیان پێشتر وه‌ك خزمه‌تكار له‌و ماڵه كاری كردووه".

ئاماژەی بەوەشکرد "له‌ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێریه‌وه، به‌دواداچونمان بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كان كرد كه به‌كۆڵانی ئه‌و ماڵه تێپه‌ڕیون كه دزیه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه، چه‌ند جارێكیش ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گۆڕیوه، هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه توانیمان پاره‌كه بدۆزینه‌وه كه بردبویانه شوێنێكی نزیك دهۆك و شاردبویانه‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد "ئه‌و دوو كه‌سه دزیه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، بڕێكی كه‌م پاره‌كه‌یان بردووه و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵهاتوون، ئێمه ئاگاداری وه‌زاره‌تی ناوخۆمان كردوه كه له‌ڕێگه‌ی پۆلیسی ئینته‌رپوڵه‌وه هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیان بدرێت، تا ئێستاش نازانین له توركیان یاخود گه‌یشتونه‌ته‌وه جۆرجیا".
بە پێی زانیاریه‌كان، دره‌نگانی شه‌وی (3/4)ی ئه‌م مانگه، له‌گه‌ڕه‌كی ماڵتای شاری دهۆك، گه‌وره‌ترین دزی ئه‌نجامدراوه كه بڕی 2.600.000 (دو ملیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار) دۆلاریان له‌گه‌ڵ چوار كیلۆ زێڕ دزیوه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوون.

https://www.facebook.com/duhokpolice/videos/1266701633761837
ر. ر
بیروڕا