کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە سێ بڕیاری بەپەلەی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی تایبەت بە راییکردنی مامەڵەکانی وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەگەر فەرمانگە و ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێی نەکەن رووبەڕووی سزا دەبنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە حەوتی ئەیلولی 2021 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا رایگەیاند "دەبێت بەشێوەیەکی خێرا و لە هەموو ئاستەکانی بەرپرسیارێتیدا مامەڵەی هاوڵاتییان راییبکرێت و بەشی سکاڵای ئەلیکترۆنی بۆ هاوڵاتییانیش دابیندەکرێت".
ئەوە لەکاتێکدایە کە هاوڵاتییان گلەیی ئەوەیان هەیە کە مامەڵەکانیان لە فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە شێوەیەکی رێک و خێرا بۆ راییناکرێت.
بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە:
یەکەم: لە ھەموو ئاستەکانی بەرپرسیارێتی و فەرمانبەرێتی، پێویستە دامەزراوە پەروەردەییەکان و ناوەندەکانی خوێندن، بەشێوەیەکی خێرا و بێ ھیچ دواکەوتنێک کاروباری ھاوڵاتییان و سەردانیکاران لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان بەڕێ بکەن. ئەو کارەی کە یاسا و رێنمایی رێگەی پێداوە، دەبێت بە زوترین کات ئەنجام بدرێت. ھەرکارێکیش رووبەڕووتان ببێتەوە لەدەرەوەی یاسا و رێنمایی، نابێت سەردانیکار بێ وەڵام بێت. دەبێت بەشێوازێکی کارگێڕی دروست وەڵام بدرێتەوە.
دوەم: دەبێت بەڕێوەبەری گشتیی و بەڕێوەبەری پەروەردە و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، دەوام بەجێنەھێڵن تا دوا نووسراو واژووی لەسەر دەکرێت، لە رۆژانی دەوام.
سێیەم: وەزارەت بەشی سکاڵای ئەلیکترۆنی ھەیە، کە ژمارەکانی دیارە و ھەر سکاڵایەک بگاتە وەزارەت لەسەر دواکەوتنی مامەڵەی ھاوڵاتییان یان شێوازی مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ سەردانیکارانی دامەزراوە پەروەردەییەکان و ناوەندەکانی خوێندن لەڕێگەی (بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچون و بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەت) بەدواداچوونی جددی لەسەر دەکرێت. پاش بەدواداچوون فەرمانبەری کەمتەرخەم لەھەر ئاستێکی بەرپرسیارێتی بێت (تایبەت - ئاسایی) پارێزراو نابێت لە لیژنەی لێکۆڵینەوە و سزای کارگێڕی بەگوێرەی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ساڵی 1991ی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

ر. ر
بیروڕا