کوردستانی
لەبارەی مووچەوە زانیاری نوێ بڵاودەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیکه‌ی 21 هه‌زار مووچە راگیراوە، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی لایه‌نه سلبی و لایه‌نه راستیه‌که‌ی دیار ده‌بێت مووچەیان پێ نادرێت.
عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند "نزیکه‌ی 21 هه‌زار مووچه‌مان راگرتووه و نزیکه‌ی 11 هه‌زار که‌س له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار کراوه که له مووچه‌یه‌ک زیاتر وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌شێکی یاساییه و به‌شێکی نایاساییه، ئه‌وانه‌ی راسپێراون به خزمه‌تی گشتی هه‌موو خزمه‌تیشیان بۆ هه‌ژمار بکرێت نابێت 50% له‌دوا مووچه و ده‌رماڵه‌یان زیاتر بۆ هه‌ژمار بکرێت، ئه‌وانه‌ی به‌پله‌ی باڵا دامه‌زراون نابێت له 60% مووچه و ده‌رماڵه‌یان زیاتر بۆ هه‌ژمار بکرێت، مه‌رجی تریش بۆنموونه مه‌رجی ئه‌وه‌ی ده‌بێت پانزه ساڵ خزمه‌تیان هه‌بێت، 45 ساڵ ته‌مه‌نیان بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی تێدا نه‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که موکه‌له‌فن به خزمه‌تی گشتی ئه‌وانه مووچه‌کانیان داده‌به‌زێت بۆ 25%".
ئەوەشی خستووتەڕوو "ئێستا نزیکەی 365 هەزار فەرمانبەری مەدەنی پێداچوونەوە بۆ فایلەکانیان کراوە، ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان ئێستا پڕۆسەی پێداچوونەوە بە مەلەفی شەهیدان بەردەوامە و حاڵەتەکانیان دەستنیشان کردووە، ئێمە لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پەککەوتەی پێشمەرگەمان هەیە لیژنەی بەردەوامیان هەیە نزیکەی 9 هەزار کەیسمان هەیە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت بەشێکیان شایستەیان هەیە و بەشێکیان رێژەکەیان دەگۆڕێت".
عەبدولحەکیم خەسرۆ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی دەوترێت ئەوانەی پێش 1991 پێشمەرگەبوون ساڵێکییان بە دوو ساڵ خزمەت بۆ حساب دەکرێت؟ رایگەیاند "ئه‌وه له‌ناو یاسای ژماره (38) ی ساڵی 2007 شێوازی هه‌ژمارکردنی راژه‌ی پێشمه‌رگه به‌وردی باسکراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵێک به‌دوو ساڵ حسابکراوه، ئێمه ئێستا له‌چوارچێوه‌ی یاسای چاکسازی پێویسته یاسا به‌رکاره‌کان جێبه‌جێ بکه‌ین، وتیشی، ئه‌م پله و پۆسته که پێیان دراوه وه‌کو رێزلێنانه بۆیه به‌ڕێزه‌وه به‌پله و پۆستێکی سه‌ربازی خانه‌نشین ده‌کرێت که بگونجێت له‌گه‌ڵ خه‌باتیان و ماندووبونیان به‌شێکیان که به‌پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشینکراون دوای 1991 پێشمه‌رگه بوون بۆیه به‌پێی مادده‌ی (10) پله‌کانیان به‌پێی کۆتا پله پێش ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بن به‌و پله‌یه خانه‌نشین ده‌کرێنه‌وه".
باسی لەوەشكرد "دوو مووچە و سێ مووچە لەنێوان 11 هەزارە بۆنموونە زیاتر لە 900 کەس دوو مووچەی فەرمانبەرێتییان هەبووە کە وەریانگرتووە ئەمە لە پرۆسەی تەواو بووندایە، بەڵام بەشێک لەوانە بەپێی یاسا دەتوانن مینحەیەک زیاتر وەربگرن وەک زیندانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان".
ر. ر

بیروڕا