کوردستانی
دوای چوار ساڵ پارتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن گەڕایەوە كەركوك
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای چوار ساڵ بۆیەکەم جار پارتی دیموکراتی کوردستان گەڕایەوە شاری کەرکوک و لە چەند رۆژی داهاتودا دەست بەبانگەشەی هەڵبژاردن دەکات لەو شارە و چەند بارەگایەکیش دەکاتەوە لە شارەکەدا.
دوای چوار ساڵ بۆیەکەم جار پارتی دیموکراتی کوردستان گەڕایەوە شاری کەرکوک و لە چەند رۆژی داهاتودا دەست بەبانگەشەی هەڵبژاردن دەکات لەو شارە و چەند بارەگایەکیش دەکاتەوە لە شارەکەدا.
شاخەوان عەبدوڵا، كاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی عیراق، بە پێگەى (كەركوك ناو)ی راگەیاند "دوێنێ چوارشەممە 8ی ئەیلول گەڕامەوە كەركوك و دەستمان بە ئامادەكارییەكان كرد بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، لە چەند رۆژی داهاتودا بارەگا دەكەینەوە و لەوێوە دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەین بەمەبەستی جۆشدانی جەماوەری خۆمان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق".
ئەوەشی خستووتەڕوو "هیچ رێگرییەک نەبووە بۆ گەڕانەوەم، بەڵام ناتوانین پێشوەختە لەسەر هەندێك بابەت قسە بکەین و نامانەوێت هەندێك زانیاریی هەیە بیدرکێنین، بەڵام لە رۆژانی ئایندەدا دەیبینن بەفعلی بارەگای خۆمان دەکەینەوە".
دوای ئەوەی پارتی لە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017دا تەواوی بارەگاكانیان چۆڵكرد، ئەوە یەكەم گەڕانەوەی ئەو حزبەیە بۆ كەركوك، پارتی لە هەڵبژاردنی رابردوودا كە لە ئایاری 2018 بەڕێوەچوو، لە كەركوك بەشداری هەڵبژاردنی نەكرد و پارێزگاكەی بە داگیركراو وەسفكرد، مەرجی گەڕانەوەشی ئەوەبوو دۆخی پارێزگاكە ئاساییبكرێتەوە و بارەگاكانی رادەستبكرێنەوە.

ر. ر
بیروڕا



