کوردستانی

هەواڵێکی ناخۆش لە وەزیری داراییەوە بۆ مووچە خۆران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی ناخۆش لە وەزیری داراییەوە بۆ مووچە خۆران
مەودا میدیا-

وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ناتوانین بڵێن هاتنى 200 ملیار دینارەکەى بەغدا مسۆگەرە و دابەشکردنی مووچە ئیشێکی ئاسایی حکومەتە و پێویست نییە هەمووکات باسبکرێت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمی کوردستان بە کەناڵی رووداوی رایگەیاند "ناتوانین بڵێن هاتنى 200 ملیار دینارەکەى بەغدا مسۆگەرە و دابەشکردنی مووچە ئیشێکی ئاسایی حکومەتە و پێویست نییە هەمووکات باسبکرێت و ئەو دۆخەی بەسەر هەرێمی کوردستان سەپێندراوە توشی قەرزێکی زۆری کردووین".

ئاماژەی بەوەشكرد "لەساڵی 2014ەوە بەبیانوی جۆراوجۆر گەمارۆ خراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، 28 ملیار دۆلار قەرزارین و هۆکارەکەشی سیاسەتی حکومەتی ناوەندە بەرانبەرمان، و حەوت ساڵە بە بیانوی جۆراوجۆر گەمارۆیان خستووتە سەرمان".

باسی لەوەشكرد "بەپێی یاسای بودجە شایستەی ئێمە لە 200 ملیار زیاترە، مانگانە 900 ملیار دینارمان بۆ مووچە پێویستە، بە پێی یاسای بودجە دەبێت ساڵانە زیاتر لە 10 تریلۆن دینارمان بۆ بێت، بەڵام عیراق پارەی 682 هەزار مووچەخۆرمان بۆ دەنێرێت".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan