ئەدەب و هونەر

سەنا بەرزنجی و باوکی بەیەکەوە گۆرانی دەڵێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەنا بەرزنجی و باوکی بەیەکەوە گۆرانی دەڵێن
مەودا میدیا-

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی لە ستۆری هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆی خۆی و باوکی بڵاوکردووەتەوە کاتێك بەیەکەوە گۆرانییەك دەڵێنەوە.

سەنا بەرزنجی لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە لەگەڵ باوکیدا گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو (حەمە جەزا)ی وتووەتەوە، گۆرانییەکەیان پێشکەشکردووە بە رۆحی ئەو هونەرمەندە.

هەروەها لە ستۆری دواتردا نووسیویەتی "منداڵ بووم بەیانیان باوکم بە گۆرانییە کوردیە خۆشەکان لە خەو هەڵی دەستاندم، بۆیە سەنا رۆحێکی پڕ لە رەسەنایەتی هەیە، ئێستا من بەیانیان باوکم بە گۆرانییەکانم بەخەبەر دەکەم".

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی لەدایکبوی ساڵی 2021ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، دوایین بەرهەمی بەناوی (یەڵدا) بوو کە لە هەفتەیەکدا لە یوتیوب زیاتر لە ملیۆنێک بینەری هەبوو.
Watch | Facebook
ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە