عیراقی
دیالە؛ داعش هێرشیکرد و کوژرا و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو چەکدارانی داعش سوپای عیراقیان لەرێگەی نێوان تکریت- دیالە بەئامانج گرت و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمشەو کاتژمێر 9:00 چەکدارانی داعش لە سەر رێگەی نێوان تکریت- دیالە سوپای عیراقیان کردووەتە ئامانج و بەهۆی رووبەڕووبوونەوەکانەوە تا ئێستا ئەو رێگایە داخراوە و سەربازێکی سوپای عیراق كوژراوە و سەربازیكی دیکەش بریندارە.
پاشماوەکانی چەکدارانی داعش توانیویانە سوود لەو بۆشاییە ئەمنیانە وەربگرن کە لە نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگەدا هەیەوە ناوە ناوە هێرشدەکەنە سەر بنکە و خاڵی پشکنینی هێزە ئەمنییەکان و سوپای عیراق.
ر. ر