کوردستانی
سزادانی پێنج تۆمەتبار راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان سزادانی پێنج تۆمەتباری راگەیاند کە بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراون، بەڵام زیاترینیان بە هۆکاری بەکارهێنای مادەی هۆشبەر بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و ئەنجامدانی كاری تێكدەرانە (5) پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە، هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە سەرەنجام لە لایەن سەرۆکایەتیی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان بەم شێوەیە سزادران".
1- "ح، ر، م، ر" لەدایكبووی 1991 دانیشتووی شاری كەلار / بنگرد بە رەگەز كورد بە تۆمەتی هەڵگرتنی نارنجۆك لە رێكەوتی 4/8/2021 لە كەلار دەستگیركراوە و لە رێكەوتی 21/9/2021 بە پێی مادەی (8)هەشتی پەرلەمان بۆماوەی (6) شەش مانگ زیندانی سزادرا .
2- "ق، ز، ع" لەدایكبووی 1999 دانیشتووی كفری ڕاپەڕین بە رەگەز كوردە بە تۆمەتی فڕێدانی نارنجۆك بۆ ناو ماڵێك لە كفری لە رێكەوتی 31/1/2021 دەستگیركراوە و لە رێكەوتی 22/9/2021 بە پێی مادەی (345 / 1) یاسای سزادانی عیراقی بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا .
3- "ز، ع، ع، ح" لەدایكبووی 2001 دانیشتووی شارۆچكەی كۆكس گوندی تەپە بە فڕێدانی نارنجۆك بۆ ناو ماڵێك لە كفری لە رێكەوتی 31/1/2021 دەستگیركراوەو لە رێكەوتی 22/9/2021 بە پێی مادەی (345 / 1) بە سێ ساڵ زیندانی سزادرا .
4- "ئا، ع، ح، ع" لەدایكبووی 1982 دانیشتووی شاری كفری بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراوە و لە رێكەوتی 23/9/2021 بە پێی مادەی (30)ی لە یاسای ژمارە (1)یەك ساڵی 2020 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی (1)یەك ساڵ زیندانی سزادرا.
5- "ئ، ف، م، ص" لەدایكبووی 1995 دانیشتووی كفری بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراوە و لە رێكەوتی 23/9/2021 بە پێی مادەی (30)ی لە یاسای ژمارە (1)یەك ساڵی 2020 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی (1)یەك ساڵ زیندانی سزادرا.
س،ر

بیروڕا