کوردستانی
گەورەترین شاری نیشتەجێبوون بۆ ئەم توێژە دروست دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیەنێت بڕیار دراوە لە سلێمانی گەورەترین یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ کەمئەندامان دروستبکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەمڕۆ هەزار کورسی بۆ کەمئەندامان دابینکراوە.
سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2021 هەزار کورسی کەمئەندامان لەلایەن قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان دابینکرا کە بەشی چەند ساڵێکی کەمئەندامان دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیار دراوە لە سلێمانی گەورەترین یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ کەمئەندامان دروستبکرێت کە لە 1000 یەکە پێکهاتووە، تەنها ئەوە ماوە زەویەکەی لە نزیکترین شوێنی شاری سلێمانی دیاری بکەین و بەردی بناغەکەی دانێین".
ئەوەشی خستەڕوو "نزیکەی 250 بۆ 300 یەکە دەدرێت بە کەمئەندامە زۆر هەژارەکان بەبێ پێشەکی و بەبێ قازانج لەسەر مووچەی کەمئەندامی، ئەوی دیکەشی هەر کەمئەندامێک بەشداری بکات قوباد تاڵەبانی خۆی 10 هەزار دۆلاری بۆ دەگەڕێنێتەوە و بە قەیستی درێژخایە پێیان دەدرێت".
س،ر

بیروڕا