کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: چیتر یەکێتی تاقم و گروپ نییە بۆ بەرژەوەندیی شەخسی و لێدان لە بەرژەوەندیی گشتی بەکاربھێنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: چیتر یەکێتی تاقم و گروپ نییە بۆ بەرژەوەندیی شەخسی و لێدان لە بەرژەوەندیی گشتی بەکاربھێنرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2021 هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە‌ ژمارەیەک کەسایەتی عەشیرەتی کۆکۆیی کرد.

بافڵ تاڵە‌بانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە‌ ژمارەیەک کەسایەتی عەشیرەتی کۆکۆیی کرد, لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی بەگرنگییەوە رۆڵی کەسایەتییەکانی خزمانی کۆکۆیی لە کۆمەڵگەی کوردەواری بەرزنرخاند لە پاراستنی بەھا بەرزەکانی جوامێری و پێکەوەژیان و بەشداری کاریگەریان لە شۆڕش و خەباتی کوردایەتی، بەتایبەت لە شۆڕشی نوێدا کە ھەمیشە پشت و پەنای یەکێتی بوون و لە قۆناغە جیاجیاکاندا لە سەنگەری بەرگریی بوون و بۆ ساتێکش پشتیان لە یەکێتی نەکرد رایگەیاند "ئەمە جێگای ستایش و پێزانینمانە".

ھاوسەرۆک پەیوەست بە گۆڕانکارییەکانی یەکێتی و رێکخراوەیی، بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و رایگەیاند "بڕیارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خزمەتی چاکەی گشتی و بوژاندنەوە و گەشەپێدانی یەکێتی و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانە و بەرنامەی یەکێتی کە بەرنامەی خزمەتە فراوانتری دەکەین و دەبێت یەکێتی، کە یەکێتی خەڵکە، ئەرکی خۆی کە خزمەتکردنە بەجێبگەیەنێت، چیتر یەکێتی تاقم و گروپ نییە کە حزب بۆ بەرژەوەندی شەخسی و لێدان لە بەرژەوەندی گشتی بەکاربھێنرێت".

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چۆن لە رابردوودا خزمانی کۆکۆیی پشتیوان و ھاوکاری یەکێتی بوون، داوامان لێتان ئەوەیە بەھەمان شێوە لەم ھەڵبژاردنەشدا لەگەڵمان بن و متمانە ببەخشن بە کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان تا زامنی بەھێزی پێگەی کورد لە بەغدا و مووچە و قوتی خەڵکی کوردستان بکەین".


س،ر
Qaiwan
Qaiwan