عیراقی
نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: هەندێک لە بەربژێرەکان دەنگ دەکڕن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق رایدەگەیەنێت نجامی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا رادەگەیێندرێت، ئاماژەی بەوەشکرد کڕینی دەنگ بە رێگەی جیاوازەوە دەکرێت، هەندێک لە بەربژێرەکان سوود لە خراپی دۆخی هاوڵاتییان وەردەگرن.
جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق رایگەیاند "ئەنجامی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا رادەگەیێندرێت و کۆمیسیۆن وانەی لە هەڵبژاردنی رابردوو وەرگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تێستی ئامێرەکانی دەنگدان بە ئامادەبوونی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە، ئەمەش بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگاریانەیە، کە رووبەڕووی کۆمیسیۆن دەبنەوە، هەروەها ئەنجومەنی ئاسایش پشتیوانییەکی گەورەی کردووە بۆ بڵاوبوونەوەی چاودێرەکان لە هەڵبژاردنەکانی عیراقدا".
باسی لەوەشکردووە "900 کارمەندی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەڵبژاردن بەشداری دەکەن. هەر رێکخراوێکی عیراقیش لە هەموو ناوەندەکانی دەنگدان دەتوانن چاودێری پرۆسەکە بکەن. تەواوی جیهانیش چاودێری ئەو هەڵبژاردنە دەکەن، یەکەمجارەیشە نەتەوەیەکگرتووەکان چاوێر لە ناوەندەکانی دەنگدان لە هەموو عیراق بڵاوبکاتەوە".
لەبارەی کڕینی دەنگەوە پلاسخارت وتی "کڕینی دەنگ بە رێگەی جیاوازەوە دەکرێت، هەندێک لە بەربژێرەکان سوود لە خراپی دۆخی هاوڵاتییان وەردەگرن، من دژی ئەوەم، پێویستە کۆتایی پێبهێنرێت، ئەو حاڵەتە لە ناوچەکانی دیکەی جیهانیش روودەدەن، بەڵام نابێت هانی ئەمە بدرێت، دەنگ بابەتێکی کەسیییە و ناکرێت بفرۆشرێت".
س،ر