عیراقی

کۆمسیۆن: 15 ملیۆن كارتی بایۆمەتری دابەشکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆن: 15 ملیۆن كارتی بایۆمەتری دابەشکراوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی فەرمانگەی زانیاری سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عیراق رایدەگەیەنێت ماوەی دابەشكردنی كارتەكانی بایۆمەتری درێژ نەکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد تائێستا 87%ی كارتەكانی بایۆمەترییان دابەشكردووە.

عیماد جەمیل، ئەندامی فەرمانگەی زانیاری سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدای رایگەیاند " ماوەی دابەشكردنی كارتەكانی بایۆمەتریی درێژ نەکراوەتەوە، هەروەها ئەو دەنگدەرانەی كە كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە ناتوانن لە ھەڵبژاردنەكاندا، دەنگ بدەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا 87%ی كارتەكانی بایۆمەتریمان دابەشكردووە، زۆرترین كارتەكان لە پارێزگاكانی دیالە، واست و نەینەوا دابەشكراون، ھەروەھا رێژەی دابەشكردنی كارتەكان لە زۆربەی پارێزگاكانی دیكەدا لە 70%ی زیاتر بوون".

ئەندامی فەرمانگەی زانیاری سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عیراق وتی "تا ئێستا لە كۆی 17 ملیۆن كارتی بایۆمەتریی، 15 ملیۆن كارتمان دابەشكردووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan