عیراقی
کاتی راگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی باڵای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی دەنگدانی تایبەت راناگەیەندرێت، بەڵکو لەگەڵ ئەنجامی دەنگدانی گشتییدا ئەنجامی دەنگدانی تایبەتیش رادەگەیەندرێت، جەختیشی کردەوە ، کە بە هیچ شێوەیەک کاتی دەنگدان درێژناکرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا جومانە غەلای، وتەبێژی باڵای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، دەنگدانی تایبەت بایەخ و گرنگییەکەی تایبەتی هەیە هاوشێوەی دەنگدانی گشتی، ئێمەش وەکو کۆمسیۆن ئامادەین بۆ هەرکارێکی بەپەلە و نەخوازراو و پیللانیشمان بۆ ئەم حاڵاتانە داناوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت ئەمڕۆ راناگەیەندرێت و لەگەڵ دەنگدانی گشتیدا دەبێت، کە ئەمەش 24 کاتژمێر دوای پرۆسەکە دەبێت، بە هیچ شێوەیەک کاتی دەنگدان درێژناکرێتەوە.
ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.
لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.
بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.
ر. ر