عیراقی
لە کاتی چوون بۆ دەنگدان دوو پۆلیس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی لە کاتی چونیان بۆ بەشداریکردن لە دەنگدان پاسێک کە پۆلیسی فیدراڵی گواستووەتەوە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و بەو هۆیەشەوە دوو پۆلیسیان گیانیان لەدەستداوە و 30 پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە سەرچاوەیەکی تایبەت پێی راگەیاندوین، لە ناحیەی رەشادی باشوری کەرکوک پاسێک لەکاتی گواستنەوەی ژمارەیەک پۆلیسی فیدراڵی تووشی روویداوی هاتوچۆ بووە و بەو هۆیەشەوە دوو پۆلیسیان گیانیان لەدەستداوە و 30 پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
هەر بە پێی زانیارییەکان ئەو پاسە ویستویەتی پۆلیسەکان بگوازێتەوە بۆ ئەو بنکەی دەنگدانەی کە دەبێت دەنگی لێبدەن و تووشی ئەو رووداوە بووە.
ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.
بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.
ر. ر
ر. ر