کوردستانی
کێشەی ئامێرەکانی دەنگدان چارەسەرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی دەنگداندا لە چەند بنکەیەکدا ئامێرە زیرەکەکان کێشەیان بۆ دروستبوو، پەنجەمۆری دەنگدەرانیان نە دەخوێندەوە، بەرپرسی هونەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە هەولێر رایگەیاند، کێشەکان چارەسەرکراون و ئێستا هیچ کێشەیەک نەماوە لە ئامێرەکاندا.
ئەمڕۆ هەینی بۆتان شێرکۆ جاف، بەرپرسی هونەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە هەولێر سەبارت بەو کێشانەی بۆ بەشێک لە ئامێرەکان دروستبوون لە کاتی دەنگداندا بە رووداوی راگەیاند " لە ئێستادا هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نەماوە و ئامێرەکان زۆر بە باشی کاردەکەن".
ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.
لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.
بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.
ر. ر

بیروڕا