کوردستانی

لەم بنکەیەی سلێمانی زیاتر لە یەک کاتژمێرە ئامێری دەنگدانی زیرەک لە کارکەوتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم بنکەیەی سلێمانی زیاتر لە یەک کاتژمێرە ئامێری دەنگدانی زیرەک لە کارکەوتووە
مەودا میدیا-

پەیامنێری مەودا میدیا رایگەیاند، لە بنکەی شەهید غەفور ژاژڵەیی لە شاری سلێمانی ئامێری دەنگانی وێستگەی یەک زیاتر لە کاتژمێرێکە وەستاوە و تا ئێستا نەکەوتووەتەوە کارکردن.

ئەمڕۆ هەینی پەیامنێری مەودا میدیا لە سلێمانی رایگەیاند "لە بنکەی شەهید غەفور ژاژڵەیی لە شاری سلێمانی ئامێری دەنگانی وێستگەی یەک زیاتر لە کاتژمێرێکە وەستاوە".

دوای کاتژمێرێک لە وەستان، ئامێرەکە خرایەوە کار بەڵام بەهۆی وەستانی لەو ماوەیەدا قەرەباڵخییەکی زۆر لەبەردەم وێستەگەدا دروستبووە.

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

ر. ر


Qaiwan
Qaiwan