کوردستانی

سەربەست لەزگین: کێشەی جدی لە ئامێرەکاندا هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەربەست لەزگین: کێشەی جدی لە ئامێرەکاندا هەیە
مەودا میدیا-

سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند کێشەی جدی لە ئامێرەکانی دەنگداندا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد لە هەندێ وێستگە هەر لە بەیانییەوە ئامێرەکان کارییان نەکردووە.

وتیشی بەشێک لە ئامێرە لەکارکەوتووەکان نێردراونەتەوە بۆ کۆمسیۆن و ئامێری نوێ هێنراوە. 

جەختیشیکردەوە، هێزی پێشمەرگە ئامادەیە بۆ دەنگدان و سەرجەمیان بە گەرموگوڕییەوە روویان لە بنکەکان کردووە بەڵام سستی پرۆسەکە کێشەی دروستکردووە.

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال