کوردستانی

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی قوباد تاڵەبانی روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-


وتەبێژی قوباد تاڵەبانی سەبارەت بەو پەیوەندییانەی کە بەناوی نووسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانییەوە لە شاری کەرکوک دەکرێت بە هاوڵاتییانەوە و داوایان لێدەکرێت دەنگ بە دكتۆرە‌ ئاشتی بدەن رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک ئێمە ئاگاداری ئەو پەیوەندییانە نین.

ئەمڕۆ هەینی لە روونکردنەوەیەکدا سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند
"چەند رۆژێکە لە‌ڕێگەی تە‌لە‌فۆنە‌وە‌ بەناوی نوسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە پەیوە‌ندی بە‌ ھاوڵاتییانی كە‌ركوكەوە دە‌كرێت و داوایان لێدە‌كرێت دە‌نگ بە‌ دكتۆرە‌ ئاشتی بدەن، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئێمە ئاگاداری ئەو پەیوەندییانە نین ".

ئاماژەی بەوەشکرد "تاكە‌ كاندیدی ھاوپە‌یمانی كوردستان لە‌بازنە‌ی دووی كە‌ركوك تە‌نھا د. گە‌یلان قادرە،‌ كە‌‌ ژمارەكە‌ی‌ 21 و داوامان وایە‌ لە‌و بازنە‌یە‌ دە‌نگە‌كانتان بۆ ئە‌و بێت ".

سەمیر هەورامی ئەوەشی خستەڕوو " ئە‌و بڕیارە‌ لە‌بە‌ر رۆشنایی بە‌رژە‌وەندی ھاوپە‌یمانی كوردستان و گشتی دراوە‌ ".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال