کوردستانی

پەیامێک لە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێک لە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانەوە
مەودا میدیا-

عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزووتننەوەی گۆران لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات دەنگ بە هاوپەیمانێتی کوردستان و کاندیدەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بدەن.

وتیشی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەسەر داوای خۆپیشاندەرانی عیراقە کە زیاتر لە 600 شەهیدیان بەخشی، هەڵبژاردن بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکانە.

جەختیشیکردەوە پەرلەمانی عیراق جێگەیەکە کە نوێنەرانی کورد دەتوانن داکۆکی لە مافەکانی گەلی کورد بکەن.

وتیشی "دەنگی ئێوە بەهایەکی گەورەی هەیە و درێژکراوەی خەباتی زیاتر لە سەدەیەکی مرۆڤی کوردە.

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan