کوردستانی

پێشمەرگەیەک لە کاتی چوون بۆ دەنگدان لە روواوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پێشمەرگەیەک لە کاتی چوون بۆ دەنگدان لە روواوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی گەرانەوەی دوو پێشمەرگە لە هەولێرەوە بۆ گەرمیان بەمەبەستی دەنگدان لەسەر رێگەی خورماتوو- کەرکوک نزیک مەڵبەندی 16ی حەمرین لە رووداوێکی ھاتوچۆدا، یەکێکیان گیانیلەدەستدا و ئەوی دیکەش برینداربوو.

ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021 عامر ئەحمەد، کارمەندی هاتوچۆ لە بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگەی دووز خورماتوو - کەرکوک تۆمبیلێک وەرگەڕا دوو سەرنشینی تێدا بووە کە هەردووکیان پێشمەرگە بوون، لە ئاکامدا یەکێکیان بە سەختی بریندار دەبیت و شۆفێرەکەش بەو هۆیەوە گیانلەدەستدادات". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو پێشمەرگە له‌ هه‌ولێره‌وه‌ چووە بۆ گه‌رمیان بۆ ئەوەی دەنگبدات دوای گەڕانەوەی لە ده‌نگدان به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستدا. 

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan