کوردستانی

مەودا میدیا رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان تا ئەم ساتە ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان تا ئەم ساتە ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

پەیامنێری مەودا میدیا لە سلێمانی رایگەیاند، رێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە سنوری پارێزگاکە تا ئەم ساتە 38% بووە، هەر بە پێی زانیارییەکان زۆرترین رێژەی بەشداریی دەنگدەرانی تایبەتیش لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە رانییە بووە کە زیاتر لە 50% بووە.

هەر بە پێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تابەتەوە بەدەستی هێناوە، رێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە هەریەکە لە شاری هەولێر و دهۆک تا ئەم ساتە 41% بووە، لە کەرکوکیش  تاوەک و ئێستا رێژەی بەشداری 38% بووە.

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan