عیراقی
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەرەو کۆتایی دەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت کۆمسیۆن توانیویەتی بەشێوەیەکی باش ئامادەکاری بکات بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، ئاماژەی بەوەشکردلە دواین کاتژمێری پرۆسەی دەنگدانی تایبەتین و سەرجەم ئاماژە سەرەتاییەکان جەخت لەوەدەکاتەوە کە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەچووە.
نیبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "کۆمسیۆن توانیویەتی بەشێوەیەکی باش ئامادەکاری بکات بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە دواین کاتژمێری پرۆسەی دەنگدانی تایبەتین و سەرجەم ئاماژە سەرەتاییەکان جەخت لەوەدەکاتەوە کە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەچووە، هەروەها کاتژمێر 6:00 کۆتایی بە پرۆسەت دەنگدان دێت و کاتەکەی درێژ ناکرێتەوە".
ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.
لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.
بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.
س،ر