عیراقی

فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانى عیراق هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ یەکشەممە لە کاتی دەنگدانی گشتییدا چەند فڕۆکەیەک بە ئاسمانی شارەکاندا دەفڕن و پێویست ناکات نیگەران ببن، ئەرکی ئەوان پاراستنی ئاسایشی پڕۆسەی دەنگدان دەبێت. 

ئەمڕۆ شەممە نۆی تشرینی یەکەمی 2021 لیوا یەحیا رەسوڵ عەبدوڵڵا، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "حەزدەکەین بەرچاو روونى به‌هاوڵاتییانمان بدەین کە رۆژی یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی بەسەر ئاسمانی ژمارەیەک پارێزگا و لەبەرزایییەکی گونجاودا دەفڕن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "رەنگە ببێتە هۆی بیستنی دەنگی ئەو فڕۆکانە و دووپاتیدەکەینەوە کە ئەو جۆرە فڕینە بۆ ناسینەوە و دابینکردنی ئاسایش‌ و ئارامییە بۆپڕۆسەی دەنگدانی گشتیی کە وا پێویستە تێبینی بکرێت".

ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە سبه‌ینێ 10ى تشرینی یەکەمى 2021 هه‌ڵبژاردنى گشتى له‌سه‌رتاسه‌رى عیراق‌ و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال