کوردستانی
کەشی وشک و بێبارانی کۆتایی دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێت لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی باران بارین و هەورە بروسکە سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە لە هەردوو دەریای ناوەڕاست و سورەوە دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "حاڵەتەکە ناجێگیرە و گۆڕانکاریی لە هێزو بڕەکەیەدا ماوە و تاوەکو هاتنی لەگەڵ نزیک بوونەوەی تەواوی زانیاری وردی لەسەر بڵاودەکەینەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە هەندێک چیا بەرزە سنوورییەکان پێشبینی بارینی بەفریشی لێدەکرێت، هەروەها لە رۆژانی داهاتوودا بەهۆی کارتێکردنی تۆپەڵە هەوایەکی لاوازی گەرمی باکووری ئەفەریقا پلەکانی گەرما لەسەرجه م ناوچەکان بەرێژەی 2 تا 3 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە تاکۆتایی هەفتە درێژەی دەبێت".
ب ح

بیروڕا