عیراقی

نوری مالیکی و عەمار حەکیم داوایەک لە هاوڵاتییان دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوری مالیکی و عەمار حەکیم داوایەک لە هاوڵاتییان دەکەن
مەودا میدیا-

دوای دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدان هەردوو سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی دەنگیان دا و داوایان لە هاوڵاتییان کرد بەشداری هەڵبژاردن بکەن و رێگە نەدرێت یاری بە چارەنووسیان بکرێت.

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی دوای دەنگدانی رایگەیاند "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق سەرکەوتنێکی گەورەی داواکاری شەقامە".

سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی راشیگەیاند "پێویستە هەمووان بەشداری دەنگدان بكەن و رێگە نەدەن لایەنە سیاسیەكان یاری بەچارەنووسیان بكەن".

هاوکات نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لە دوای دەنگدان داوایكرد هاوڵاتییان بەشێوەیەكی چڕوپڕ ڕووبكەنە سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆئەوەی نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال