عیراقی
کۆمسیۆنی باڵا: هەزار و 877 چاودێری نێو دەوڵەتی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، هەزار و 877 چاودێری نێو دەوڵەتی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی عیراق بەشدارن و چاودێریی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکە دەکەن، هەروەها چەندین رێکخراوی ئەورپی و ئەمەریکی و وڵاتانی عەرەبی و بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن.

سەبارەت بە چاودێرە ناوخۆییەکان کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن رایگەیاند، بە کۆی گشتی 160 هەزار و 148 چاودێری نێوخۆ لە تەواوی شار و شارۆچکە و ناوچەکان چاودێریی هەڵبژاردن دەکەن کە 456 هەزار و 733 چاودێر نوێنەرایەتیی پارتە سیاسییەکانن، هاوکات 510 کەناڵی راگەیاندنی بیانی و سێ هەزار و 170 میدیای نێوخۆ بەشدارن و پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق رووماڵ دەکەن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عیراق ژمارە و شوێنی بنکە و وێستگەکانی دەنگدانی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەن:
بەغدا - رەسافە: 1023
بەغدا - کەرخ: 792
هەولێر: 498
ئەنبار: 380
بەسرە: 514
سلێمانی: 503
قادسیە: 289
موسەننا: 170
نەجەف: 336
بابل: 413
دهۆک: 264
دیالە: 483
زیقار: 440
سەلاحەدین: 312
کەربەلا: 244
کەرکووک: 315
میسان: 230
نەینەوا: 753
واست: 305
ئەمڕۆ بە بەشداریی 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 دەنگدەر لە عیراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی 329 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت، کە لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە هەموو عیراق و هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەو ناوەندانەش بریتین لە 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان، لە هەر وێستگەیەکیش نزیکەی 450 دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت.
ر. ر