عیراقی
کەی ئەنجامەکان رادەگەیەنرێن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پرۆسەی دەنگدانی گشتیی کە لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.
بەگوێرەی یاسا دەبێت دوای داخستنی دەرگای بنکەکانی دەنگدان، لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی رابگەیەنرێت.
بەپێی ئەو رێنماییانەی کۆمسیۆن بڵاویکردوونەتەوە، لەماوەی 48 کاتژمێری دوای داخستنی دەرگای بنکەکان، دەبێت ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنرێن.
بەو پێیەش بێت ئێوارەی سبەی دووشەممە ئەنجامە بەراییەکان و ئێوارەی دووسبەی سێشەممە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت.
بەڵام ئەنجامە نافەرمییەکان کە لە چاودێرانی لایەنە سیاسەییەکانەوە وەردەگیرێت لە دوای کەمتر لە کاتژمێرێک لە داخستنی دەرگای بنکەکان بەرووی دەنگدەراندا، وردە وردە دەردەکەوێت و میدیاکان بڵاویدەکەنەوە.
بەڵام ئەنجامە نافەرمییەکان کە لە چاودێرانی لایەنە سیاسەییەکانەوە وەردەگیرێت لە دوای کەمتر لە کاتژمێرێک لە داخستنی دەرگای بنکەکان بەرووی دەنگدەراندا، وردە وردە دەردەکەوێت و میدیاکان بڵاویدەکەنەوە.
ب.م