عیراقی

لە یەكێک لە بنکەکانی دەنگدان رووداوێکی تەقەکردن روویدا، کوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە یەكێک لە بنکەکانی دەنگدان رووداوێکی تەقەکردن روویدا، کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە  لە ناوچەی حەمرین سەربە ناحیەی سەعدیەی پارێزگای دیالە بەهۆی تەقەکردنی هەڵەوە سەربازێک کوژراو و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

خانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشکرای کرد، نیوەڕی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی  2021 لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە ناوچەی حەمرین سەربە ناحیەی سەعدیەی پارێزگای دیالە بەهۆی تەقەكردنی هەڵەی یەكێك لە سەربازەكانی پاراستنی بازنەی ئەمنی لە نزیك یەكێك لە ناوەندەكانی دەنگدان سەربازێك كوژرا و سەربازێكی دیکەش برینداربوو.

جێگای ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2021 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکانی هەریمی کوردستان و عیراق دەستیپێکرد و هاوڵاتییان روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان