عیراقی

موقتەدا سەدر: کوتلەى سەدر گەورەترینە بۆ پێکهێنانى حکومەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر: کوتلەى سەدر گەورەترینە بۆ پێکهێنانى حکومەت
مەودا میدیا-

رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت کوتلەى سەدر گەورەترینە بۆ پێکهێنانى حکومەت، ئاماژەی بەوەشکرد پێشوازى لە سەرجەم باڵیۆزخانەکان دەکەن ئەگەر دەستوەردان نەکەن لەبارودۆخى عێراق و پێکهێنانى حکومەت.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە وتارێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند "کوتلەى سەدر گەورەترینە بۆ پێکهێنانى حکومەت، ئەوەش دواى دەرکەوتنى ئەنجامى بەرایی دەنگدان کە سەرکەوتنى رەوتەکەى نیشان دەدات".  

ئاماژەی بەوەشکرد "پێشوازى لە سەرجەم باڵیۆزخانەکان دەکەین ئەگەر دەستوەردان نەکەن لە بارودۆخى عیراق و پێکهێنانى حکومەت، وەڵاممان بۆ هەر دەستوەردانێک دیبلۆماسى و جەماوەرى دەبێت".

سەدر وتی "بەڵێن دەدەین کۆتایی بهێنین بە بەکارهێنانى چەک لە دەرەوەى دەوڵەت و دۆخى ئابوورى و تەندروستى و خوێندن لە عیراق چاک بکەن".  
  
س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال