عیراقی

مستەفا کازمی داوایەک ئاراستەی کۆمسیۆن دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی داوایەک ئاراستەی کۆمسیۆن دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی عیراق داوایەک ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات لەبارەی ئەو سکاڵا و تانانەی کە لایەنەکان تۆماریان کردووە و داوا دەکات بە دواداچوونی جدی بکرێت.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند "داوا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەکەم کە بەدواداچوونی جدی بۆ تانەی لایەنەكان بكات، ئەمەش لە چوارچێوەی پابەندبوونە بە بەڵێنەكەمانە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن".

ئاماژەی بەوەکرد "یەكەمجارە هەڵبژاردن بە بێ خۆكاندیدكردنی سەرۆك وەزیران بەڕێوەدەچێت و بەشداری هەڵبژاردنیشی نەكردووە لە پێناو بەخشینی راستگۆیی و متمانە بە پڕۆسەكە".

باسی لەوەشکرد "لەو هەڵبژاردنەدا دۆڕاو نییە و هەمووان براوەن، ئەوانەشی تانەیان لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردن پێشكەشكردووە، پێویستە رێكار و چوارچێوەی یاسایی بگرنە بەر".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال