گێتی
ڤلادیمێر زیلینسكى: په‌یوه‌ندییه‌كى باشم له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئۆكرانیا باس له په‌یوه‌ندیی خۆى و دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت، بنیاتنه‌ره.
ڤلادیمێر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا رایگه‌یاند "ئێمه ترسمان له ئه‌مه‌ریكا نییه و ده‌زانین به‌دواى چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕێت و هه‌وڵى كۆتایی هێنان به شه‌ڕى روسیا و ئۆكراین ده‌دات".
وتیشى "پەیوەندییەكى باشم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و پەیوەندییەكهش پیشەیی و بنیادنەرە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا له ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوو، چه‌ندینجار هه‌ردوولا كۆبوونه‌ته‌وه له‌باره‌ى شه‌ڕى روسیا و ئۆكرانیا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوون به چاره‌سه‌رو تره‌مپ بێ هیوا بووه له ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى روسیا بۆ كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕ.
ع
بیروڕا


