ئابووری

بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى داده‌خرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى داده‌خرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى شارى سلێمانى داده‌خرێت.

جه‌بار گۆران، وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراقه‌، بازاڕى دۆلاره‌كه‌ داده‌خرێت و كراوه‌نابێت".

وتیشى "رۆژى چوارشه‌ممه‌، بازاڕ ده‌كرێته‌وه‌ و بۆرسه‌ ده‌بێت".

سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan