عیراقی

له‌ ده‌نگدانى تایبه‌ت هه‌زاران سه‌رپێچیی تۆماركراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ ده‌نگدانى تایبه‌ت هه‌زاران سه‌رپێچیی تۆماركراون

مه‌ودا میدیا-

هاوپه‌یمانى تۆڕ و رێكخراوه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ چاودێرى هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن، له‌  ده‌نگدانى تایبه‌ت سێ هه‌زار و 273 سه‌رپێچى تۆمار كراون، سه‌رپێچییه‌كانیش بۆ پێنج جۆر پۆلین كراون.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ "دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، سێ هه‌زار و 273 سه‌رپێچى له‌ ده‌نگدانى تایبه‌ت تۆمار كراون".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "له‌ 35% كێشه‌ى ته‌كنیكى بووه‌، 25% كێشه‌ى دواكه‌وتن بووه‌، 20% كێشه‌ى ئه‌منى بووه‌، 15% كێشه‌ى رێكاریى بووه‌، 5% كێشه‌ى لۆجیستى بووه‌".

هه‌روه‌ها "پرۆسه‌ى چاودێرى، هه‌شت هه‌زار و 347 چاودێریان هه‌بووه‌ له‌ 18 پارێزگا و دوو هه‌زار و 2250 سه‌نته‌رى هه‌ڵبژاردن".

ع
Qaiwan
Qaiwan