کوردستانی
دوو رۆژ لەسەر یەک باران ده‌بارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شوهه‌وا له عیراق رایگه‌یاند، یەکەم شەپۆلی بارانبارینی وەرزی پاییز لە عیراق له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
وەسیق سەلامی، كه‌شناسی عیراقى رایگه‌یاند "یەکەم نیشانەکانی شەپۆلی بارانبارینی داهاتوو لە هەینی داهاتوودا دەردەکەوێت و با دەگۆڕێت بۆ باشوری رۆژهەڵات، دواتر باران بارین لەڕۆژانی شەممە و یەکشەممە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەندێک ناوچە بارانبارینێکی زۆر بەخۆوە دەبینێت، بەتایبەتی لە باکور و باکوری رۆژهەڵاتی عیراق. هەندێک ناوچەی باشووریش بارانێکی بەخوڕ بەخۆیەوە دەبینێت".
له ئێستادا تا راده‌یه‌ك شه‌پۆلى باران بارین جێگیربووه و به‌ڕێژه‌یه‌كى كه‌م له رۆژى شه‌ممه و به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر باش له رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو باران ده‌بارێت.
ع
بیروڕا


