راپۆرت
بانك و كۆمپانیا گه‌وره‌كان: زێڕ ده‌ست به به‌رزبوونه‌وه ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له سێ هه‌فته‌ى رابردوو نرخى ئاڵتوون دابه‌زینى تۆماركرد و دواتریش تا راده‌یه‌ك جێگیربوونى به‌خۆیه‌وه بینى، جارێكى تر كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌ران و بانكه‌كان باس له به‌رزبوونه‌وه‌ى كانزا زه‌رده‌كه ده‌كه‌ن له داهاتوویه‌كى نزیكدا.
لاى خۆیه‌وه فادی ڕیاد، سەرۆکی ستراتیژی بازاڕ لە کۆمپانیای مۆنێتا مارکێتس به سكاى نیوزى عه‌ره‌بى راگه‌یاند "دابەزینی ئێستای نرخی زێڕ نیشانەی کۆتایی هاتنی رەوتی بەرزبوونەوە نییە و له داهاتوویه‌كى نزیكدا نرخى زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌ى پێوانه‌یی تۆمارده‌كات".
هه‌روه‌ها "هه‌ر یه‌كه له کۆمپانیای ی‌و بی ئێس و مۆرگان ستانلی و گۆڵدمان ساکس لەو بۆچوونەدا هاوبەشن کە نرخی یەک ئۆنسە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2025 بۆ 2026 بۆ ئاستەکانی نێوان 4500 بۆ 4900 دۆلار بەرز دەبێتەوە، کە جیاوازی نێوان 500 بۆ 900 دۆلارە لە نرخەکانی ئێستا".
ئۆلێ هانسن، بەرپرسی ستراتیژی کاڵا لە بانکی ساکسۆ به کەناڵی سکای نیوز عەرەبی وت "راستکردنەوەی نرخەکانی ئێستا نوێنەرایەتیی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لەڕەوتی بەرزبوونەوەدا ناکات، بەڵکو هەنگاوێکی پێویستە بۆ دوورکەوتنەوە لە بڵقی ئەگەری نرخەکان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە هەفتەی رابردوودا، تێبینیمان کرد کە هەرکاتێک زێڕ هەوڵی دابەزینی دا، بە خێرایی زەبری خۆی وەرگرتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ چوونە ناوەوەی هێزی کڕینی نوێ بۆ بازاڕ".
هه‌روه‌ها "ئەمەش متمانەی وەبەرهێنەران بەو کانزا بەنرخە دووپاتدەکاتەوە، هه‌ربۆیه پێشبینى ده‌كه‌ین زێڕ لە ماوەی داهاتوودا بگاتە ئاستێکی بەرزتر".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 4095 دۆلار به‌رزبووه‌وه، له دوو هه‌فته‌ى رابردوو نه‌گه‌یشتبووه ئه‌و نرخه، دواى ئه‌وه‌ى كۆتایی مانگى رابردوو بۆ خانه‌ى 3800 دۆلار دابه‌زى.
ع
بیروڕا


