عیراقی

كازمی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی ناوچەی سەوز پێكدەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كازمی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی ناوچەی سەوز پێكدەهێنێت
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە درووستبوونی پشێوییەکانی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا پێکده‌هێنێت، كه‌ به‌هۆی پێكدادانی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روویدا و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ شەممە مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە دوورستبوونی پشێوییەکانی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا پێکبهێنرێت، کە حەشدی شەعبیش تێیدا ئەندام بێت، هاوکات قەرەبووی زیانلێکەوتووانیش بکرێتەوە، خۆی سەرپەرشتی راستەوخۆی لێکۆڵینەوەکانیش دەکات.

کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەكە راستەوخۆ پاش پێكهێنانی لێكۆڵینەوەكانی خۆی دەستپێكردووە بۆ ئاشكراكردنی ئەو هۆكار و پاڵنەرانەی بووە هۆی كەوتنەوەی بریندار لەنێو خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان و راپێچكردنی كەسانی كەمتەرخەم بۆ لێپێچینەوەی یاسایی بەهۆی كەمتەرخەمی و سەرپێچیكردنی بڕیارە روونەكانی فەرماندەی گشتی كە دووپاتیكردووەتەوە نابێت گولـلە لەهیچ بارودۆخێكدا بتەقێندرێت.

دوێنێ هه‌ینی لە به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، گرژیی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد و شه‌ڕ و پێكدادان دروستبوو لە ئەنجمدا 125 کەس برینداربوون کە 27یان هاوڵاتی مەدەنی بوون.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان