گشتی

چۆنیەتی ئامادەکردنی شلەی ترخێنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی شلەی ترخێنە
مەودا میدیا-

ترخێنە یەکێکە لەو خواردنانەی کە خواردنێکی کوردییە و زۆر کەس حەزی پێدەکات لە وەرزی زستاندا و کاتێک کە زستان بیت دەبێت ترخێنە بخورێت، ترخێنە دوو جۆری هەیە ئەم جۆرە شلەی ترخێنەیە کە بە زۆری لە شاری سلێمانی دەخورێت، ئەمەش چۆنیەتی دروستکردنی شلەی ترخێنەیە.

پێداویستییەکان

قاپێکی شلە تەڕەساز یان چەند سەلکێک لە تەڕەسازی وشککراو، نۆک، فاسۆلیا، ماش، نیسکی خڕی کوردی، هەلوژەی وشک و توێکلی کاڵەکی وشک کراو بەپێی ویستی خۆت، چەوەندەر بەپێی ئارەزوو، دوو کەوچک دۆشاو، گوێز، گۆشت بە پێی ئارەزوو، زیت و خوێ.

چۆنێتی ئامادەکردنەکەی

مەنجەڵێک دەهێنین و رۆنەکەی تیادا دەقرچێنین، دواتر چەوەندەرەکە بکوڵێنە و پاشان بیپاڵێوە و ئاوە سورەکەی لابەرە، دەشکرێت کە خوێ بکرێت بە تەڕەسازەکەوە، دواتر برێکی کەم لەکاتی لێنان بەکاربهێنرێت، پاشان هەموو کەرەستەکانی تێدەکەین لەگەڵ بڕێک ئاو لە مەنجەڵی هەڵمدا یاخود هەر مەنجەڵێکی ئاسایی بۆ ماوەیەک تا بە باشی دەکوڵێت و خەست دەبێتەوە، بەمشێوەیە ترخێنەکە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

تێبینی/ بۆ ئەوەی ترخێنەکە تامی خۆشتر بێت دەتوانرێت گۆشتی سووری تێبکرێت ئەوەشیان دەکەوێتەوە سەر ویستی کەسەکە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan