کوردستانی

وەزارەتی پلاندانان وەڵامی جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌داته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پلاندانان وەڵامی جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌داته‌وه‌
مەودا میدیا-

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وه‌ڵامى جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت لەبری پۆستی فه‌یسبوک؛ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەیتوانی سەردانی وەزارەتمان بکات بۆ زانیاری‌و ئاگاداربون لەبڕیارو تەرخانکردنی بودجە بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

لە روونکردنەوەکەدا هارووە روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پشكی پارێزگای هەڵەبجە لە بودجەی پرۆژەكان لەسەردەمی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبری پۆستی فیسبووك؛ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەیتوانی سەردانی وەزارەتمان بكات بۆ زانیاری و ئاگاداربوون، لە بڕیار و تەرخانكردنی بودجە بۆ پارێزگای هەڵەبجە، چونكە لامان سەیرە! ناكرێت لە پۆستیكی ئاوا بیت و ئاگاداری كارو پرۆژەكانی وەزارەتی پلاندانان نەبیت بە شاهیدی هەموو لایەك دەرگامان كراوەیە، بۆ هەموو كەسێك و پێدانی زانیاری نەك بەلارێدابردن و چەواشەكاری ئەو خزمەتانەی پێشكەش بە شاری هەڵەبجەی خۆشەویستمان دەكەین".

1- وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی فیدراڵ تایبەت بە تەرخانكردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم كردووە بەژمارە 2148 /لەریكەوتی 5-9-2021 و داوای لە وەزارەتمان كردووە دووبارە رێژەی پارێزگاكانی هەرێم لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووانی هەر پارێزگایەك دیاری بكرێت، بەمەرجێك كۆی گشتی هەموو بودجەكە لە (100) ملیار دینار تێپەڕ نەكات، وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ رێژەی دانیشتووانی بە مەرج داناوە بۆ دیاریكردنی پشكی هەر پارێزگایەك و رێگە نادەن بنەمای دیكە بەكار بهێندرێت ، چونكە تەنها بنەمای ڕێژەی دانیشتووان بۆ هەموو پارێزگاكانی عیراق پەیڕەو دەكرێت.

2- وەزارەتی پلاندانانی هەرێم، لە كۆی (99) ملیار دیناری بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان، بڕی (4،535،500،000) دیناری بۆ پرۆژەكانی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانكردووە، كە ئەمە دەكاتە رێژەی (4.5)%ی كۆی پارەی تەرخانكراو، لە كاتێكدا بە داتای ڕێژەی دانیشتووان پارێزگای هەڵەبجە بڕی (2)%ی بەردەكەوێت، واتە بەرێژەی (125)% لە پشكی خۆی زیاتر بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخانكراوە.

3- هەر لەسەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، هەوڵدراوە كە تایبەتمەندی پارێزگای هەڵەبجە لە پشكی پرۆژەكاندا لەبەرچاو بگرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە كۆی گشتی (570) ملیار دینار پارەی تەرخانكراوی پرۆژەكان بۆ ساڵی2021، بڕی (31061) ملیار دینار بۆ پرۆژەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە تەرخانكراوە (كە هەر لە سەرەتای ئەم ساڵەوە بە یەك نووسراو بڕی 23 ملیار بۆ هەڵەبجە تەرخانكرا)، كە ئەگەر پشكی راستەقینەی پارێزگاكە و ڕێژەی دانیشتووان بووایە، دەبوو بڕی (1104) ملیار دینار بۆ پرۆژەكانی ئەم پارێزگایە تەرخان بكرایە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی قوربانیدانی خەڵكی ئەم ناوچەیە و تایبەتمەندی ئەم پارێزگایە، كابینەی نۆیەم لە ساڵی 2021دا ڕێژەی (5.5%) پارەی پرۆژەكانی بۆ ئەم پارێزگایە تەرخانكردووە، واتە دوو هێندە و نیو زیاتر لە پشكی خۆی بەركەوتووە.

4- سەرەڕای هەموو ئەمانە، بۆ مەبەستی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و خزمەتكردنی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دوابەدوای وەرگرتنی ڕەزامەندی زارەكی سەرۆكی حكوومەت، وەزارەتمان نووسراوی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی سەرۆكی حكوومەت، بۆ دروستكردنی سایلۆ و كۆگای عەمباركردن لە هەڵەبجە، كە بێگومان ئەمەش دەبێتە یەكێك لە پرۆژە ستراتیژی و گرنگەكانی كابینەی نۆیەم لە سنووری ئەم پارێزگایە و خزمەتێكی بەرچاو بە جوتیارانی ناوچەكەدەگەیەنێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو "لێرەوە بە هەموو دانیشتووانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین وەزارەتی پلاندانان بەبێ جیاوازی كاردەكات لە تەرخانكردنی بودجە و دیاری كردنی پرۆژە لەهەموو شارو شارۆچكەكانی كوردستان بەپێی بودجەی بەردەست و بپێویستی ناوچەكان، پۆستی فیس بوكی جێگری پارێزگای هەڵەبجە و ئەوانەی دەیانەوێت چەواشەكاری كارو بەرنامەكانمان بكەن ساردمان ناكاتەوە و هەموو لایەك دەتوانن سەردانی وەزارەتمان بكەن و ئاگاداری زانیارییەكان بن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan