کوردستانی

تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی چاککردنەوەی کامێراکان، گۆڕینی ئەو گڵۆپانەی کارناکەن لەگەڵ ژمارەیەک چاکسازی دیکە، هەفتەی داهاتوو و بۆ ماوەی چوار شەو تونێلی پێشڕەو بەڕووی هاتوچۆدا دادەخرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی هاتوچۆی سلێمانی کردووە ئاماژەی بەوەکردووە "هەفتەی داهاتوو بۆ ماوەی چوار شەو لە شەوی 28 لەسەر 29ی ئەم مانگەوە تاوەکو یەک لەسەر دووی مانگی داهاتوو، لەکاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 2:00ی شەو تونێلی پێشڕەوی بەڕووی هاتوچۆدا دادەخرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئامانج لەو بڕیارەش بۆ چاککردنەوەی کامێراکان، گۆڕینی ئەو گڵۆپانەی کارناکەن لەگەڵ ژمارەیەک چاکسازی دیکەیە لە تونێلەکەدا، بۆیە داوا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی دەکەن هاوکارییان بکەن".

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە