کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو لەم ناوچانە بەفر و باران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و باران بارین له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵات و باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و به‌شێك له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات.
ئەمڕۆ چوارشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد "به گوێره‌ی تازه‌ترین پێشبینییه‌كان ئه‌مشه‌و ئاسمانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵات و باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم و به‌شێك له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و كه‌ركوك هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی باران بارین به شێوه‌ی نمه باران و بارانی مام ناوه‌ند".

باسی لەوەشكرد "پێشبینیده‌كرێت رێژه‌ی باران بارین له ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌ولێر و به‌شێك له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین زیاتر بێت له‌گه‌ڵ بارینی كه‌مێك به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌گه‌ری باران بارینی مام ناوه‌ند هه‌یه له سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌ولێر و كركوك و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی، له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردووداش، له پیرمام و دهۆك به‌شێوه‌ی دڵۆپ دڵۆپ باران باریوه، له زاخۆ 5.1 ملم، كانی ماسی 5.2 ملم، باتوفه 2.6 ملم، سمێلان 1.0 ملم، سیده‌كان 0.6 ملم، بارزان 1.2 ملم، دوكان 0.6 ملم، له سۆران 0.6 ملم باران باریوه.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا