کوردستانی
رۆژهەڵاتی کوردستان؛ کۆڵبەرێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگا و رایگەیاند، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگا و رایگەیاند، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.
بە پێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2021 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەر سنووری چۆمانی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی (عادل عەلی پوور و یاسین ئەمین پوور) کە هەردووکیان خەڵکی گوندی (سەرسول)ی بانە بوون بریندارکراون.
هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار عادل عەلی پووری تەمەن 19ساڵ دوای ئەوەی و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانیلەدەستداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەلایەکی دیکەوە ئەو هێزە چەکدارانەی لە پایگای سنووری (هەنگەژاڵ)ی بانە نیشتەجێ کراون تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی فەرەیدون محەمەدی تەمەن 33 ساڵ و خەڵکی گوندی (گوێزلێ) قاچی(پێی) بە سەختی پێکراوە.
ر. ب
بیروڕا



