کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە شوێنی جیا جیادا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دووی کانوونی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە شوێنی جیا جیادا، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 17پلە، سلێمانی 16پلە, دهۆک 17 پلە، هەڵەبجە 17 و کەرکوک 19 پلە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەىنێ هەینی لەکاتەکانى بەیانى ئەگەرى دروستبوونى تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.
ر. ب
Qaiwan
Qaiwan