کوردستانی
ئەنجومەنی دادوەری فەرمانی دامەزراندنی بۆ 47 دادوەر دەکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەشێوەیەکی فەرمی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی 47 دادوەری نوێی بۆ دادگاکانی ھەرێمی کوردستان دەرکرد.
بەشێوەیەکی فەرمی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی 47 دادوەری نوێی بۆ دادگاکانی ھەرێمی کوردستان دەرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری ژمارە (71 لە 1/12/2021) و پشت بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (272)ی ساڵی 2021 و بە پێی نووسراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و بەدی کردنی گشت مەرجەکانی یاسایی، بڕیار درا بە دامەزراندنی 47 دادوەر بۆ دادگاکانی تێھەڵچوونەوەی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک-گەرمیان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دامەزراندنی ئەو دادوەرانە دوای تەواوکردنی خولی سێیەمی پەیمانگەی دادوەریە کە ژمارەیان (47)ـە و دوای رێورەسمی سوێندخواردنیان لەبەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، لەو شوێنانەی کە بۆیان دەستنیشان کراوە دەست بە کار دەبن".
ر. ب

بیروڕا