ئەدەب و هونەر

خەڵاتی هونەری ماملێ درایە هونەرمەندێكی رۆژهەڵاتی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


خەڵاتی هونەری ماملێ درایە هونەرمەندێكی رۆژهەڵاتی كوردستان
مەودا میدیا-

لە ڕێوڕەسمێکیدا لە تارانی پایتەختی ئێران ئەندامانی بنەماڵەی ماملێ بە نوێنەرایەتی مەڵبەندی هونەریی ماملێ، خەڵاتی هونەریی ماملێ بۆ ساڵی 2020 پێشکەش بە هونەرمەندی کرماشانی محەمەد ڕەزا دارابی کرد.

لە رێوِڕەسمەكەدا ناسر ڕەزازی هونەرمەندی ناسراوی کورد بە کورتە ڤیدیۆیەک بەشداری ئەو ڕێوڕەسمەبوو و هەروەها لەوحی ڕێزلێنانی ڕەزازی پێشکەش بەو هونەرمەندە کرا.

خەڵاتی زێڕینی ماملێ، وەک هێمایەکی ڕێزلێنان لە هونەرمەندانی کورد، ماوەی 11 ساڵە بەردەوامە و لەلایەن مەڵبەندی هونەریی ماملێ‌وە ساڵانە پێشکەش بەو هونەرمەندە ماندوو و تێکۆشەرانە دەکرێت کە لە خزمەتی هونەریی کوردیدا تێکۆشاون و گەشەیان پێ بەخشیوە.

مەڵبەندی هونەریی ماملێ تا ئیستا خەڵاتی بەم هونەرمەندانە بەخشیوە: قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالە مەڕە لە بۆكان لە ساڵی 2009 و ئەندریۆس ئیسرائیل خەمۆ ناسراو بە باكووری لە ساڵی 2010 ، عەباس کەمەندی ساڵی 2011، عەزیز شارۆخ ساڵی 2012 و ناسر ڕەزازی ساڵی 2013.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان