عیراقی
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبێتەوە سەبارەت بە گفتوگۆکرد لەسەر هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
لەو بارەیەوە دکتۆر میران محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ 5ی کانونی یەکەمی 2019 کاتژمێر 4:00 ئیوارە پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان سەبارەت بە گفتوگۆکردن دەبێت هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هەروەها بڕواناکەم دەنگی لەسەر بدرێت چونکە ئەوە دوو بابەتی گرنگن دەنگدان لەسەر کارێکی ئاسان نیە".
دکتۆر میران وتیشی "گفتوگۆکردنی نێوان لیژنەی یاسای و لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمانی عیراق و شارەزایان سەبارەت بەو دوو پڕۆژە یاسایە نەگەیشتووەتە کۆتایی، چونکە هەر لایەو بەپێی داواکاری خۆی تێبینی هەیە لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن".