کوردستانی

30 گەنجی تورک هێرشیانکردە سەر سێ گەنجی کورد

مەودا میدیا - سلێمانی |


30 گەنجی تورک هێرشیانکردە سەر سێ گەنجی کورد
مەودا میدیا-

 بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا 30 گەنجی تورک ھێرشیان کردووەتە سەر سێ گەنجی کورد و یەکێکیان بە چەقۆ بریندار کردووە، بەپێی زانیارییەکانیش ھۆکارەکە رەگەزپەرستی بووە.

ئاژانسی ھاوار نیوز لە هەواڵێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، لە بەردەم بینای زانکۆی ئەنقەرە نزیکەی 30 گەنجی تورک رێگەیان بە سێ گەنجی کورد گرتووە و ھێرشیان کردووەتە سەریان و یەکێک لە گەنجەکانیان بە چەقۆ بریندار کردووە. 

بە پێی زانیارییەکانی هاوار نیوز ھۆکاری ھێرشەکە رەگەزپەرستی بووە و پێشتریش یەکێک لەو گەنجە کوردانە لەلایەن ھاوڵاتی تورکەوە ھێرشی کرابووە سەر. 

هاوار نیوز ئەوەشی باس کردووە، ئەو گەنجە کوردانە کە ھێرشیان کراوەتە سەر تائێستا لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ناوچەکە راگیراون و ئەو کەسانەشی ھێرشیان کردووەتە سەریان بە پاساوی ئەوەی ھیچ شتێکی تر روونەدات بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ناوچەی ئەسات گواستراونەتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە