کوردستانی
بەرهەم ساڵح بە فەرمی خۆی کاندید کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
سەرچاوەیەک لە بەغدا رایگەیاند، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ئێستای عیراق بە فەرمی خۆی بۆ خولێکی دیکەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق کاندیدکرد و راوێژکارێکی سەرۆک کۆماریش هەواڵەکەی بۆ مەودا میدیا پشتڕاستکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی کانوونی دووەم 2022 سەرچاوەیەک لە بەغدا رایگەیاند "دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ئێستای عیراق ئەمڕۆ سەردانی پەرلەمانی عیراقی کردووە و فۆڕمی خۆ کاندیدکردنەوەی پڕکردووەتەوە"، سەبارەت بەو بابەتەش هاوژین عومەر، راوێژکاری دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق هەواڵەکەی بۆ مەودا میدیا پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند "تا درەنگانی شەوی رابردوو من لە بەغدابووم بڕیاربوو کە ئەمڕۆ دکتۆر بەرهەم ساڵح سەردانی پەرلەمانی عیراق بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆ کاندیدکردنەوە".
جگە لە دکتۆر بەرهەم ساڵح سێ کوردی دیکەش بۆ ئەو پۆستە خۆیان کاندیدکردووە لە وانە (لەتیف رەشید، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و خالید شێخ سدیق، وەکو کەسایەتییەکی سەربەخۆ).
مەرجەکانی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق:

یەکەم: عیراقی بێت و لە دایک و باوکێکی عیراقی بێت.
دووەم: هەموو شیاوییەکانی تێدابێت و 40 ساڵی تەمەنی تەواوکردبێت.
سێیەم: خاوەن ناوبانگێکی باش بێت و ئەزموونێکی سیاسیی شایەتی بۆدراو بێت بە بێگەردی و راستی و دادپەروەری و دڵسۆزی بۆ نیشتیمان.
چوارەم: بڕوانامەی لە بەکالۆریۆس کەمتر نەبێت و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق پەسندکرابێت.
پێنجەم: بە تاوانی پەیوەست بە شەرەف سزا نەدرابێت.
شەشەم: لەو کەسانە نەبێت کە رێوشوێنەکانی یاسای لێپرسینەوە و دادوەری بیگرێتەوە، یان هەر رێوشوێنێک کە جێگەی دەگرێتەوە.
پرۆفایلی د. بەرهەم ساڵح
- بەرهەم ئەحمەد ساڵح
- ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایکبووە
- خێزاندارە و باوکی کچ و کوڕێکە
- ساڵی 1976 چووەتە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە
- لە سەرەتای هەشتاکانەوە بووەتە ئەندام لە رێکخستنەکانی یەکێتی لە ئەوروپا
- بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی بووە لە بەریتانیا
- ساڵی 1983 بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری مەدەنی و بیناسازی لە زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا بەدەستهێناوە
- ساڵی 1987ب دکتۆرای لە بواری ئامار و پراکتیزەی کۆمپیوتەر لە ئەندازیاری گشتی لە زانکۆی لیڤەرپوول بەدەستهێناوە
- ساڵی 1992 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی
- نوێنەری یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە ئەمەریکا
- ساڵی 2005 بووەتە جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق
- لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووەتە سەرۆک وەزیران
- زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق - سلێمانی دامەزراندووە
- ساڵی 2018 بووەتە سەرۆک کۆماری عیراق
- پێنجەمین سەرۆک کۆماری عیراق و سێیەمین سەرۆک کۆماری کوردە
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا