کوردستانی
"چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆن رەوانەی تاقیگەی بەغدا کران"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
جێگری بهڕێوهبهری گشتیی تهندروستیی سلێمانی رایگهیاند، 10 حاڵەتی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆنیان رەوانەی تاقیگەی مەرکەزی لە بەغدا کردووە، ھەفتەی داھاتوو ئەنجامی پشکنینەکان لە بەغدا دەگەڕێنەوە.
جێگری بهڕێوهبهری گشتیی تهندروستیی سلێمانی رایگهیاند، 10 حاڵەتی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆنیان رەوانەی تاقیگەی مەرکەزی لە بەغدا کردووە، ھەفتەی داھاتوو ئەنجامی پشکنینەکان لە بەغدا دەگەڕێنەوە.
گومان دەکرێت کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆن لە سلێمانی بڵابووبێتەوە، سەبارەت بەو بابەتەش دکتۆر هێرش سەلیم، جێگری بهڕێوهبهری گشتیی تهندروستیی سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند "تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئۆمیکرۆن لە سلێمانی تۆمارنەکراوە، بەڵام 10 حاڵەتی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆنمان رەوانەی تاقیگەی مەرکەزی لە بەغدا کردووە، ھەفتەی داھاتوو ئەنجامی پشکنینەکان لە بەغدا دەگەڕێنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە بەرئەوەی ئێمە کیتی ئۆمیکرۆنمان نییە، تائێستا وەزارەتی تەندروستی پێداویستییەکانی دابین نەکردووە ناچارین بۆ پشکنین ئەو حاڵەتانەی گومانی لێدەکرێت بنێردرێن بۆ تاقیگەکانی بەغدا بۆ دڵنیابوونەوە".
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستیپێکردووە، بۆیە پێویستە رێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



